بیل گیتس : زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە داهێنانی ڤاکسین
پەیامی کورد ... بیل گیتس : زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە داهێنانی ڤاکسین
لە پۆستێکی بلۆگدا، بیل گیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت پشتگیری خۆی بۆ پێش خستنی زیرەکی دەستکرد بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تەکنۆلۆژیای ChatGPT وەک مۆبایل و ئینتەرنێت گۆڕانکاری هەیە.
گەیتس پێی وایە سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد سوودبەخشە بۆ باشترکردنی مرۆڤایەتی و زیادکردنی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی نایەکسانی لە سەرانسەری جیهاندا، هەروەها دەتوانێت پرۆسەی پەرەپێدانی ڤاکسینی نوێ خێراتر بکات. بە ووتەی گیتس، ئەم تەکنۆلۆژیایە توانای دۆزینەوەی ڕێگەی نوێی هەیە بۆ دیزاینکردنی دەرمان و دۆزینەوەی ئەو هەڵانەی کە بە شاراوەیی لە چاوی مرۆڤ دا دەمێننەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە