بیل گیتس پەیمانێکی گرینگ دەدات
پەیامی کورد ... بیل گیتس پەیمانێکی گرینگ دەدات
بیل گیتس پەیمانی داوە لە لیستەی دەوڵەمەندانی جیهان بێتە دەرەوە .
بیل گیتس لە بۆنیانگوزاران و دامەزرێنەرانی مایکرۆسۆفت جارێکی دیکە پەیمانی دا کە مال و سەروەتەکەی ببەخشێت و ووتی کە لە کۆتایی دا لە لیستەی دەوڵەمەندانی جیهان دەردەچێت .
ئەو ڕایگەیاندووە کە ٢٠ میلیارد دۆلار بەرامبەر بە " ١٧ میلیارد پاوەند " دەکاتە دیاری بۆ سندووقی خێرخوازی .
چوارەمین پیاوی دەوڵەمەندی جیهان ووتوویەتی کە لە سەر پەیمانەکەی خۆیەتی تاکوو داراییەکانی خۆی بۆ کۆمەڵگا بگەڕێنێتەوە .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە