بیل گێتس سەبارەت بە هێرشێکی تێرۆریستی هۆشداری دەداتە هەموو ڕابەرانی جیهان بۆ ئامادەیی جیهان لە بەرامبەر ئەم کارەساتە گەورەیە

پەیامی کورد     ...     بیل گێتس سەبارەت بە هێرشێکی تێرۆریستی هۆشداری دەداتە هەموو ڕابەرانی جیهان بۆ ئامادەیی جیهان لە بەرامبەر ئەم کارەساتە گەورەیە .

بیل گێتس سەبارەت بە شەپۆلێکی نوێی " بیۆتیرۆریسم لە جیهان هۆشداری دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک بیل گێتس سەبارەت بە " هیرشی تێرۆرسیتی نەخۆشی هەوڵە " هۆشدرای دەدات و داواکاری ئامادەبوونی هەموو ڕابەرانی جیهان ە لە بەرامبەر ئەم کارەساتە گەورەیە دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی کووەیتی تایمز ، بیل گێتس ، گەورە میلیاردێر و دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت ، هۆشداری دا کە ڕابەرانی جیهان دەبێ بە هەر تێچوویەک بێت ، ئامادەی کارەساتێکی وەکوو " هێرشی تێرۆریستی نەخۆشی هەوڵە " بن و داوای پێکهێنانی کار گرووپێکی گشتگیری چەند میلیارد دۆلاری لە ڕێکخراوی جیهانی تەەندرووستی بوو .

ئەو ئەم هۆشدار و پێشنیارەی تەرخان کردنی بوودجەی لە ووتووێژ لەگەڵ زانستکەدەی " گۆڕینەوەی سیاسی " لەگەل سەرۆکی کۆمیتەی هەڵبژێردراوی تەندرووستی و جێرێمی هانت ، وەزیری تەندرووستی پێشووی بەریتانیا خستە ڕوو .

گێتس هەروەها ووتی ، هەر چەندە ئەم لێکۆڵینەوەیە لەوانەیە تێچوویەکی زۆر زۆری هەبێت بەڵام دەتوانێت سەبارەت بە نوێکاری گەلی دیکە وەکوو بنبڕ کردنی ئەنفڵۆنزا و پەسیو یش ببێتە کارێکی گرینگ .

ئەو ووتی کە ووڵاتانێک وەکوو ئەمریکا و بەریتانیا دەبێ دەیان میلیارد دۆلار " بۆ دەستەبەرکردنی دارایی و ماڵی ئەم لێکۆڵینەوەیە خەرج بکەن .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە