بیڵدێربێرگ بە شێوەی نهێنی و شاراوە دانیشتنێک سەبارەت بە زیادبوونی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی شەڕ بەڕیوە دەبەن
پەیامی کورد ... بیڵدێربێرگ بە شێوەی نهێنی و شاراوە دانیشتنێک سەبارەت بە زیادبوونی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی شەڕ بەڕیوە دەبەن
٦٨ ەمین دانیشتنی فرامانسۆنێری و نهێنی و شاراوەی بیڵدێربێرگ لە واشینتۆن و بە ئامادەبوونی ١٢٠ ڕۆخساری دیار لە ٢١ ووڵات لە حاڵی بەڕێوەچوونن و بەو شێوەیەی کە " گاردییەن " نووسیویەتی ئەمساڵ کۆنفڕانسەکە زیاتر ئەمنییەتی و سەربازی یە .
لیستەی بەشداربووان پڕ بوو لە ڕاوێژکارانی سەربازی ، سەرۆکی سیا ، " هێنڕی " کیسینجر " وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ، بەڕێوبەری گشتی فایزەر و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لەم دانیشتنە بەشداری یان هەیە .
قەیرانی ئۆکراین لە مێحوەرەکانی ئەم دانیشتنەیە و شک و گومان کراوە ڕۆژئاوا لەوانەیە لە حاڵێ داڕشتنی بەرنامە بۆ زیادکردنی شەڕ لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودایە .
بابەتگەلی کلیدی و هەستیاری ئەم دانیشتنە ، بریتی لە بابەتگەلی چاکسازی ژێئۆپۆلیتیکی ، چاڵێنجگەلی ناتۆ ، چین ، ڕازانەوە و ڕێکخستنی نوێی هێند – زەریای ئارام ، پێشبڕکێی چین ، ئەمریکا و ڕووسیا ، پارچە پارچە بوونی کۆمەڵگاکانی دیمۆکراتیک و ئۆکراین ە .
گاردییەن نووسیویەتی کۆنفڕانسی ئەمساڵ شەورایەکی باڵای شەڕە کە لە لایەن سکرتێری گشتی ناتۆ و کۆنە سەربازی بیڵدێربێرگ ڕابەرایەتی دەکرێت . کارناسانی ڕووسیا و ئۆکراین لەم دانیشتنەدا ئامادەیی یان هەیە و پێدەچێت سەرۆککۆماری ئۆکراین یش بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفڕانس بەشداری بکات .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە