بێلاڕووسیا بەم کارە هەڕەشە لە ئەورووپا دەکات

پەیامی کورد     ...     بێلاڕووسیا بەم کارە هەڕەشە لە ئەورووپا دەکات .

سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا هەڕەشی کرد ڕێگای گاز بەرەو ئەورووپا دادەخات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ لەگەڵ بەردەوام بوونی ئاڵۆزی و گرفتەکانی پەنابەران لە سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا ، ئەلێکساندەر لۆکانشکۆ سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا هەڕەشەی کرد ڕێگای گازی بە ڕووی یەکیتی ئەورووپا دا دادەخات .، لۆکانشکۆ ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەورووپا گەمارۆوە نوێیەکانی لە دژی ووڵاتەکی بسەپێنێت بێلاڕووسیا ش تۆڵەی تووند دەکاتەوە و یەکێک لەم ڕێگا تۆڵە سەندنەوانە پچڕین و داخستنی گاز بە ڕووی ئەورووپایە .

ئەورووپا بێلاڕووسیا و ڕووسیای بە داڕشتنی پیلانی شەپۆلێک لە پەنابەران بەرەو سنووری پۆڵەندا " کە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا " یە تاوانبار دەکەن . لە ئێستادا زیاتر لە ٢ هەزار پەنابەر کە زۆربەیان کرد ن لە سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا کۆبوونەتەوە و بە نیازن بکەونە ناو ئەم ووڵاتەوە بەڵام بەرپرسان و سەربازانی سنووری پۆڵەندا ڕێگە بەم کارە نادەن .

سەرەڕای ئەوەی کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕۆژی ٥ شەممە داوای لە ئەورووپا کرد لەگەڵ بێلاڕووسیا ووتووێژ بکات بەڵام پۆڵەندا ، لۆکانشکۆ بەوە تاوانبار دەکات کە بە شێوەی ئەنقەست و بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەم ووڵاتە و سەرتاسەری ئەورووپا پەنابەران بەوە هاندەدات کە لە سەر سنوورەکان کۆببنەوە .

لە لایەکی دیکەوە ڕۆیتەرز یش ڕاپۆرتی داوە کە ئەورووپا خاڵە ئاسمانییەکان کە پەنابەرانی نایاسایی بۆ پۆڵەندا دەگوازنەوە بە سەپاندنی گەمارۆ هۆشداری دا .

 


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە