بێلاڕووس : ئەمریکا لە کوودەتا شکست خواردووەکەدا دەستی هەبوو
پەیامی کورد ... بێلاڕووس : ئەمریکا لە کوودەتا شکست خواردووەکەدا دەستی هەبوو .
" ڤیکتۆر خرنین " وەزیری بەرگری بێلاڕووسی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوەکان دا ، هۆکاری پشتڕاست کراوە و حاشاهەڵنەگر بە دەست هاتووە کە دەیسەلمێنێت نیهادگەلی دەوڵەتی ئەمریکا لە فەراهەم کردنی بواری کوودەتا لە بێلاڕووس دا دەستی هەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک خرنین لە دانیشتنی " سەقامگیری ستراتیژیک : گۆڕانکاری تێڕوانینەکان " کە لە چوارچێوەی نۆیەمین کۆنفڕانسی ئەمنییەتی نێودەوڵەتی مۆسکۆ دا بەڕێوەچوو ، ووتی : " لە میانەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی زانیاری و هەواڵگری بێلاڕووس و ڕووسیا دا چالاکی و بواری چینی ییەکان بۆ شۆڕش و هاوکات تێرۆری سەرۆککۆمار و ئەندامانی بنەماڵەکەی بچڕا ".
ئەو جەختی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی ئێستا لە پشتڕاست بوونی دەست هەبوونی نیهادگەلی دەوڵەتی ئەمریکا لەم بوارەدا هەواڵ دەدات .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە