بێنت و بایدن دەربارە هەڕەشەکانی ئێران و ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم ووڵاتە گفتۆگۆی گرینگیان ئەنجام دا
پەیامی کورد ... بێنت و بایدن دەربارە هەڕەشەکانی ئێران و ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم ووڵاتە گفتۆگۆی گرینگیان ئەنجام دا .
نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، و جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا دەربارەی " هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە و گرتنەبەری گرینگی بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران " گفتۆگۆیان کرد . هاوکات ڕۆبێرت مالی ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ، ووتی کە ئەو بەم زووانە بۆ سەرلە نوێ دەست پێکردنەوەی ووتووێژەکان لەگەڵ ئەم ووڵاتە دەگەڕێتەوە ڤییەننا . مالی کە ئەم هەواڵەی لە ووتووێژکردن لەگەڵ کەناڵی " ئێم ئێس ئێن بی سی " ڕایگەیاند ، جەختی کردەوە کە بایدن هێشتا داواکاری بەردەوامیدانە بە ووتووێژەکان و زیندووکردنەوەی بەرجام لە قازانجی ئەمریکا
لە تاران ، سەعید خەتیب زادە ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ووتی کە نوێنەرانی ئێران سبەی سێشەممە بۆ سەر لە نوێ دەستپێکردنەوەی ووتووێژەکان دەگەڕێنەوە ڤییەننا . ئەو هیوای خواستووە کە لایەنەکانی ووتووێژ بە تایبەتی ئەمریکا بە بڕیار و فەرمانگەلی کاری ڕوون و ئاشکرا بۆ چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان بگەڕێنەوە سەر گفتۆگۆوەکان . خەتیب زادە ووتی : " تۆپەکە لە زەوینی ئەمریکا و باقی دەسەڵاتدار و زلهێزەکانی دیکەیە ."
عەلی شەمخانی ، سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی ، یش لە پەیامێکی تویتەریدا ووتی کە فەرمانی کاری ووتووێژکارانی ئێرانی لە ڤییەننا بە ڕوونی دەستنیشان کراوە .ئەو جەختی کردەوە کە بە باوەڕی تاران ڕێکەوتنێک کە نەبێتە هۆکاری چارەسرەکردنی گەمارۆوەکان و فشارە تووند و تۆڵەکان و دەست و پێ گیرە ئابوورییەکان ، بە باوەڕی دەسەڵاتی ئێران ڕێکەوتنێکی باش نییە .
ئەمە لە حالێکدایە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەر لە بەیانی دوێنێ یەکشەممە لە سەرەتای دانیشتنی هەفتانەی کابینەکەی ووتی : " گەورەترین هەڕەشە لە دژی ئیسرائیل ، ئێران ە . ئێمە وەکوو دەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ " هەڕەشە " ی ئەتۆمی ئێران بەرپرسیارین و هەرچەندە ئەو شتەی کە لە ووتووێژەکانی ڤییەننا تێپەڕ دەبێت ،لە ژێر چاودێریمان ە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین ."
ئەو ووتی : " بیروڕای ئێمە بە تەواوی ئاشکرا و ڕوونە ، ڕێکەوتنێک بە پیی دۆخی بە رواڵەتی ئێستای زەرەر و زیان بە تواناییەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم بەرنامە ئەتۆمییە دەگەێنێت . هەر کەسێک کە لەو باوەڕەدایە کە ڕێکەوتن دەبێتە هۆی زیادبوونی سەقامگیری هەڵە دەکەن ، بەڵکوو ئەوە بە شێوەی کاتی پیتاندن بەدوا دەخات بەڵام هەموومان لە ناوچەکە بەهایەکی قورس و لەڕادەبەدەری بۆ دەدەین
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە