بێنیامین ناتانیاهوو : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستان زۆر گرینگە
پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستان زۆر گرینگە
یەکەمین ووتووێژی ناتانیاهوو لەگەڵ میدیاکانی سەعوودی
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتووێژی لەگەڵ ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعوودی گرینگییەکی زۆر زیادی هەیە .
ئیسرائیل توانایی ئەمەی هەیە کە بتوانێ ببێتە بەربەست بەرامبەر بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی . تەلئەڤیڤ لەمبارەیەوە دەبێتە بەربەست .
ناتانیاهوو کە خۆی لە دژبەرانی ڕێکەوتنی کشانەوەی سنوورە دەریاییەکانی لەگەڵ لۆبنان بووە ، ووتوویەتی کە بە دووری دەزانێت لەم ڕێکەوتنە دەربچێت و بە بۆچوونی ئەو ئەم ڕێکەوتنە هۆکاری دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی تەلئەڤیڤ بووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە