بێنیامین ناتانیاهوو بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : " ئێمە کۆماری مۆز نین "
پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : " ئێمە کۆماری مۆز نین "
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دا ، داوای کردووە بە تەنها لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل کۆببێتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتی کردووەتەوە و رێگەی نەداوە، بەرپرسێکی ئیسرائیلیش دەلێت، "کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسە باڵا سەربازییەکان رێگە پێنەدراوە خۆ ئێمە کۆماری مۆز نین."
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێرییان ئەنجامدا.
سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە بەرپرسێک بە میدیا ئیسرائیلییەکانی راگەیاندوە، ناتانیاهوو داواکارییەکەی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنەرال هالیڤی سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل رەتکردوەتەوە و هەروەها دەڵێ ، "کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵا سەربازییەکان بە تەنها قبووڵ ناکرێت چوونکە ئێمە "کۆماری مۆز نین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵ دەدات گفتوگۆکانی راگەیاندنی ئاگربەست چالاک بکاتەوە، هەروەها هەوڵ دەدات لە دوای کۆتایی هێنان بە شەڕ پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سەعوودییە ئاسایی بکاتەوە.
دەستەواژەی "کۆماری مۆز" بۆ یەکەمین جار لەلایەن ویلیام سیدنی پۆرتەر ناسراو بە ئۆ هێنری نووسەری ئەمریکییەوە لە ساڵی 1904 بەکارهێنراوە و ئەو ووشەیە ئاماژەیە بۆ ووڵاتێکی بچووک و هەژار کە ناسەقامگیری سیاسی.
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە