بێنیامین ناتانیاهوو سوپاسی لایەنگری نوێنەرانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

پەیامی کورد     ...     بێنیامین ناتانیاهوو سوپاسی لایەنگری نوێنەرانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بەم ووڵاتە دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بابەتی پالپشتی نوێنەرانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بەم ووڵاتە سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند 

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە هەنگاو و پاڵپشتییەکانی " کێلی کرەفت " نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕێکارەکانی پاڵپشتی لە بەرگریکردنی لەم ووڵاتە تەقدیر و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند .

ئەو ووتی لە ڕێکارە پێداگریانەکەنای کرەفت لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاماژەدان بە لایەنگری بەردەوامی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرگری کردن لە ڕاستی و حەقیقەت و ئیسرائیل گرتوویەتییە بەر سوپاسی دەکەم .

ناتانیاهوو هەروەها ووتی : دۆناڵد ترامپ مۆعجیزەگەلێکی بۆ لە ناو بردنی ئۆستوورە و بێڕێزی پێکردنەکان کە لە دژی دەوڵەت و نەتەوەی یەهوود ئەنجامدا کە ئێمە بۆ هەمیشە بە هۆی ئەم بابەتەوە سوپاسی ئەوان دەکەین .

نوێنەری دائێمی و همیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە گەیشتە تەلئەڤیڤ تاکوو لەگەڵ بەرپرسان لەوانەش لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا دیدار و چاوپێکەوتن و ووتووێژ ئەنجام بدات .


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە