بێنیامین ناتانیاهوو لە دژی ئێران پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو لە دژی ئێران پەیامێکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات .
بێنیامین ناتانیاهوو لە پەیامێکی گرینگدا دژ بە ئێران ڕایگەیاند ، ئێمە لە دژی ڕژیمی ئێران بەرەنگار دەبینەوە تەنانەت ئەگەر بە نرخی ئالۆزی و کێشە لەگەل ئەمریکا دا بێت .
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە مەراسیمی ناساندنی سەرۆکی نوێی مووساد ڕایگەیاند لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران دا دەست بە جێ دانانیشین تەنانەت ئەگەر بە نرخی ئاڵۆزی و کێشە لەگەڵ واشینتۆن دا بێت .
ناتانیاهوو هۆشداری داوە گەورەترین هەڕەشە و مەترسییەک کە هەبوون و هەژموونی ئیسرائیل لەگەڵی بەرەوڕووە هەوڵەکانی ئێرانە بۆ بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی .
لە کاردانەوە بە ووتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل " دانا سترۆڵ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە هەوڵەکانی ئەم ووڵاتە بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکان و دەستەبەر کردنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵ دەدات .
سترۆڵ جەختی کردووەتەوە بەرنامەی دەوڵەت ی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر پێگەی کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزی و درووستکردنی ئارامی ، بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کارە شەڕئەگێزانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشگرتن لە گەڕانەوەی گرووپ و ڕێکخراوگەلێک وەکوو داعش و باقی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانە
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە