بێنیامین ناتانیاهوو و دۆناڵد ترامپ سێشەممە بۆ دوو جار لە واشینتۆن کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو و دۆناڵد ترامپ سێشەممە بۆ دوو جار لە واشینتۆن کۆدەبنەوە
پێگەی ئەكسیۆس-ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بڕیارەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا و بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دو جار لە واشینتۆن كۆببنەوە، جارێک بۆ کۆبونەوەیەكی بازرگانییە و ئەوی دیکەیان بۆ خوانێکی نافەرمیە.
پێگەی ئاکسیۆس هەینی لە ڕاپۆرتێكدا بە پشت بەستن بە سەرچاوەكانی بڵاویكردەوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوو جار لە واشینتۆن کۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترامپ و ناتانیاهوو لە نیوەڕۆدا کۆبونەوەیەکی بازرگانی ئەنجام دەدەن، دواتر لە ئێوارەخوانێکی نافەرمی دا بە ئامادەبوونی هاوسەرەکانیان بەڕێوەدەچێت و جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە.
لایخۆیەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، شەممە ڕایگەیاند، ناتانیاهوو بانگهێشتنامەی سەرۆکی ئەمریکای پێگەیشتوە و لە ڕۆژی 4ی (شوبات/2)دا سەردانی کۆشکی سپی دەكات.
دەشڵێت، "سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەك یەکەم سەرکردەی بیانی کە لە خولی دوەمی سەرۆکایەتی ترامپ دا بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکرێت".
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل پێش چەند ڕۆژێک بە نێوەندگیری ئەمریكا، قەتەر و میسر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە