بێنی گانتز : ئیسرائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

پەیامی کورد   ...   بێنی گانتز : ئیسرائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

بێنی گانتز، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە پێویستە ئیسرائیل لە دۆخی ئێستا  بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران كەڵك وەربگرێت.

هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر کارێکی سەربازی پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت، بەڵام ئیسرائیل دەبێت ئامادەکاری تەواوی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربەخۆ هەبێت.

گانتز ئاشکرای کرد كاتێك لە کابینەی ئەمنی دا بوو، بە بێنیامین ناتانیاهوو و بەرپرسانی دیکەی ووتبوو کە ئیسرائیل توانای سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران هەیە، بەڵام هەلومەرجی ستراتیژی لەو کاتەدا بۆ کارێکی لەو شێوەیە گونجاو نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتایی بۆ ئاستە سیاسییەکان جێهێڵدرا و دواجار دەستبەرداری هێرشەکە بوون.


 


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە