بێنی گانتس : ئێران تەکنۆلۆژیای فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ حەماس و جیهادییە ئیسلامییەکان دەگوازێتەوە
پەیامی کورد ... بێنی گانتس : ئێران تەکنۆلۆژیای فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ حەماس و جیهادییە ئیسلامییەکان دەگوازێتەوە
بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بنکەیەک دا لە شاری کاشان «تیرۆریستەکانی» یەمەن، عێراق، سووریا و لوبنان فێری لێخۆڕینی درۆنەکانی ئێرانی دەکەن.
گانتز دەڵێت: «ئەم بنکەیە شوێنی سەرەکی سازوکاری کۆماری ئیسلامی بۆ هەناردەکردنی تیرۆریزم بۆ ناو ناوچەکەیە».
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ووتارێکدا لە کۆنفڕانسی " دامەزراوەی ةێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریزم ICT لە زانکۆی ڕایشمەن لە شاری هێرتزێلیا لە ڕۆژئاوای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێران لەم دواییانەدا دەستی کردوە بە ڕاگواستن و هەناردەکردنی تەکنۆلۆژیای خۆی لە بواری درووستکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ بزووتنەوەگەلی مقاومەی ئیسلامی " حەماس " و جیهادییە ئیسلامییەکانی فەلەستین کردووە .
گانتس ڕایگەیاند کە ئێران لە یەکێک لە بنکەکانی لە کاشان لە باکووری پارێزگای ئێسفەهان چۆنیەتی کەلک وەرگرتن لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی درووستکراوی خۆی بە هێزەکانی بزووتنەوەی حووثی " ئەنسارۆڵلا" ی یەمەن و کەسانێکی دیکە لە ووڵاتانی عێراق ، سووریا و لۆبنان ەوە راهێانیان پێ دەکات ، تارانی بە هەناردەکردنی " فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی تێرۆریستی " بۆ ووڵاتانی ناوچەکە تاوانبار کرد و " بنکەی کاشان " ی شی وەکوو بەردی بیناغەی ئەم هەناردەکردنە ناو برد .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە