بێنی گانتس : تەل ئەڤیڤ ڕێکەوتنی " خراپ " لەگەڵ ئێران کە مەشرووعییەتی بەو ڕژیمە داوە و رێگا بۆ ئابووری ئەو دەکاتەوە قەبووڵ ناکات

پەیامی کورد    ...   بێنی گانتس : تەل ئەڤیڤ ڕێکەوتنی " خراپ " لەگەڵ ئێران کە مەشرووعییەتی بەو ڕژیمە داوە و رێگا بۆ ئابووری ئەو دەکاتەوە قەبووڵ ناکات

بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردەوە کە تەل ئەڤیڤ ، ڕێکەوتنی " خراپ " لەگەڵ ئێران کە مەشرووعییەتی بەو ڕژیمە داوە و رێگا بۆ ئابووری ئەو دەکاتەوە قەبووڵ ناکات .

بێنی گانتس سێشەممە لە سەر توانمنەدی ئیسرائیل بۆ بە ئامانج گرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پێس گرتن لە پێشکەوتنەکانی جەختی کردەوە و ئاماژەی کرد کە هەڕەشەکانی ئێران نە تەنیا بەرامبەر ئیسرائیل ە بەڵکوو لە دژی هەموو جیهان ە .

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ، لە پەیوەندی لەگەڵ لۆبنان ، بە جەخت کردنەوە لە سەر هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ناوچەگەلی کێشە لەسەری دەریایی نێوان هەر دوو ووڵات ووتی : حەسەن نەسرۆڵلا ڕابەری حیزبۆڵلا ، بووەتە بەربەست بۆ گەیشتن بە ڕێگە جارە و ئەمە زەرەر و زیان بە حەوزەی ووزە و سەرچاوەگەلی لۆبنانییەکان دەگەێنێت .

ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئاڤیۆ کۆخاوی سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل ، هەفتەی رابردوو ووتبووی کە تەل ئەڤیڤ خەریکی ئامادەکازی بەرفراوانی جیبهەی ناوخۆیی بۆ شەڕە و ئەگەری هەنگاونانی لە دژی هەرەشە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە دوور نەزانی و نزیکە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە