بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوای لێکۆڵینەوە دەربارەی سەرچاوەی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلی پەیوەندیدار بە ئێران دەکات
پەیامی کورد ... بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوای لێکۆڵینەوە دەربارەی سەرچاوەی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلی پەیوەندیدار بە ئێران دەکات
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئیسرائیل KAN بێنی گانتس فەرمانی داوە تاکوو دەربارەی سەرچاوەی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلی پەیوەندیدار بە ئێران لێکۆڵینەوە بکرێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، گانتس بە بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم وەزارەتخانەیە فەرمانی داوە تاکوو لێکۆڵینەوەگەلێک بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلی ئەم دواییە کە لە لایەن دەزگاگەلی ئەمنییەتییەوە بە شێوەی شاراوە و نهێنی ئەنجام دەدرێت ، کاربکەن ، ووتراوە ئەم زانیارییانە زەرەر و زیان لە سیاسەتی شاراوەی ئیسرائیل لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران دەگەێنێت .
لە نێوان زانیاریگەلی ئاشکرا بوودا ، جیاوازی بیروڕا لە نێوان دەزگای زانیاری و هەواڵگری بیانی ئیسرائیل مووساد و یەکەی هەواڵگری ناوخۆی ئەرتەش ، هێرشی سایبیری بۆ سەر کارگەی ئاسن و فوولادی ئێران ، بەدواداچوون و دۆزینەوەی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوان لە عێراق و سەفەری ئاڤیۆ کووخاوی ، سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ میسڕ بوونی هەیە .
لە بەیاننامەی نووسینگەی وەزیری بەرگری ووتراوە کە گانتس بە سەرۆکی ئەمنییەتی تەشکیلاتی بەرگری – یەکەیەکی لێکۆلینەوەیی ناوخۆی وەزارەتی بەرگرییە و بە عیبری بە ناوی " مالمعب " بەناوبانگە فەرمانی داوە دەربارەی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی ئەم دواییە لە گفتووگۆگەلی نهێنی ... و هەروەها دزەکردنی ڕووداوگەلی ئۆپراسیۆنی ، کە پێشێلکردنی سیاسەتی ئاڵۆزی ئیسرائیل ە " لێکۆڵینەوە بکرێت .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە