بێنی گانتس : پاڵپشتی لە ڕێکەوتننامەیەکی ئەتۆمی بەرفراوانتر ، پتەوتر و درێژخایەنتر لەگەڵ ئێران دەکەین

پەیامی کورد      ...    بێنی گانتس  :  پاڵپشتی لە ڕێکەوتننامەیەکی ئەتۆمی بەرفراوانتر ، پتەوتر و درێژخایەنتر لەگەڵ ئێران دەکەین  .

وەزیرانی شەڕی ئێستا و پێشووی ئیسرائیل لە هەمان کاتدا کە تاوانەکانی ئێران دووبارە دەکەنەوە داواکاری بەرجامێکن کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەو ووڵاتەدا لە دژایەتی و پێچەوانەدا نەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە جارۆزەلام پۆست : وەزیری شەڕی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە : من پاڵپشتی لە ڕێکەوتننامەیەکی ئەتۆمی بەرفراوانتر ، پتەوتر و درێژخایەنتر دەکەم کە ئێران ڕابگرێت ،تواناییەکانی ئێستای هەڵبوەشێنێتەوە و پێداچوونەوەگەلی کاریگەر لە سەر بەرهەم هێنانی چەکەکانی دابنێت .

گانتس لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : ئێران خۆی بە هێزێکی گەورە دەزانێت و لەگەڵ ئەرتەشەکەی خۆی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دەست بە هێرشگەلێکی جۆراوجۆر لەوانەش لە ئارامکۆی عەرەبستانی سەعوودی دەدات . ئێران هەروەها گورز لە ڕەوەندی دیمۆکراتیک لە ووڵاتانی ناوچەکەش دەدات

گانتس بەرجام بە باشترین ڕێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران ناو بردووە .

مووشە یۆعالوون وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل یش چەند ڕۆژی پێشتر ڕایگەیاندبوو گەورەترین هەڵەی ترامپ دەرچوون لە بەرجام بوو ، یۆعالوون ووتی : کاتێک کە بەرجام واژوو کرا من دژی ئەم کارە بووم بەڵام دەرچوون لەم کارە ڕووداوێکی زۆر خراپتر بوو .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە