بێنی گانتس : ڕەنگە دووبارە ناچار بین جارێکی تر ناچار بین هێرش بکەینەوە سەر ئێران
پەیامی کورد ... بێنی گانتس : ڕەنگە دووبارە ناچار بین جارێکی تر ناچار بین هێرش بکەینەوە سەر ئێران
بێنی گانتس، وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل، بە ئاماژە بە پەرەسەندنی هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕەنگە جارێكی دیكە ناچار بێت ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام بدات.
ناوبراو کۆماری ئیسلامی ئێران بە "کێشەیەکی جیهانی و ناوچەیی" ناوبرد و جەختی کردەوە: ناتوانین ڕێگە بە ڕێژیمی ئێران بدەین کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و کردەوەی ئێمە بۆ هێرش کردنە سەر ئێران بڕیارێکی درووست بوو.
گانتس هەروەها زیادی کرد: "باشترین چارەسەر ئەوەیە کە خودی ڕێژێمی ئێران دەست بەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت - بەڵام پێناچێت ئەوە ڕووبدات. بۆیە، ڕەنگە ناچار بین جارێکی دیکە هێرش بکەینەوە."
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە