بێچارەیی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر "ئەوپەڕی فشار"ی ئەمریکا؛ دەست و داوێنی ئۆپێك!

پەیامی کورد    ...   بێچارەیی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر "ئەوپەڕی فشار"ی ئەمریکا؛ دەست و داوێنی ئۆپێك!

دوابەدوای جەختکردنەوەی سەرۆککۆماری ئەمریکا لەسەر پێویستی "كەم كردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران"، کۆماری ئیسلامی ڕووی لە ئۆپێک کردووە.

مەسعوود پزشكیان، لەگەڵ هەیسەم ئەلغەیس ئەمینداری گشتی ئۆپێک کۆبووەوە و خوازیاری هاوکاری ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆوە نەوتییەکانی ئەمریکا بوو.

پزشكیان بە ئاماژەدان بەوەی کە "ئەمریکییەکان پێیان وایە هەموو شتێكی ئێمە بە نەوتەوە بەندە"، جەختی لەسەر پێویستی یەکگرتوویی ئۆپێک کردەوە و ووتی : ڕێگەی زۆر بۆ پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی ئەمریکا هەیە.

ئیدارەی ترامپ هەوڵ دەدات بە گەڕاندنەوەی سیاسەتی زۆرترین فشار، هەناردەی نەوتی ئێران کەم بکاتەوە.

ئەم سیاسەتە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ژێر ناوی کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستی پێکرد، بووە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دوو هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ترامپ پێی وایە درێژەدان بەم فشارانە توانای گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازی کەم دەكاتەوە.


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە