بێڕێزی و هەڕەشە : فەڕەنسا باڵیۆزی چین بانگهێشت دەکات

پەیامی کورد      ...    بێڕێزی و هەڕەشە  :  فەڕەنسا باڵیۆزی چین بانگهێشت دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای بەرزبوونەوەی کێشە گرفتەکانی نێوان ئەورووپا و چین ، فەڕەنسا باڵیۆزی پێکەن ی بە هۆی دووبارە کردنەوەی تۆمەت ، و بێڕێزی کردن و هەڕەشە کردن لە نوێنەران و کارناسانی خۆی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد .

هەر دوو لایەن لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەبارەت بە کردارەکانی چین لەگەڵ موسڵمانانی ئیغۆر و باقی کەمینەکانی قەومی و ئائینی ئەم ووڵاتە بە تووندی دەرگیر بوونە بە شێوەیەک کە سەرەتا ئەورووپا چەندین بەرپرسی چینی خستە لیستەی گەمارۆوەکان یەوە و دواتر چین یش لە هەنگاوێکی تۆڵە ئامێز دا چەندین بەرپرسی ئەورووپایی بە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆی زیاد کرد .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە لە هەنگاوێکی تۆڵە ئامێز دا ١٠ بەرپرس و دامەزراوەی ئەورووپایی لەوانەش سیاسەتمەداران ، زانایان و هەروەها چوار دامەزراوەی گەمارۆدا .

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کردا و ووتاری باڵیۆزی چین ی لەم ووڵاتە بە ناشایست و بێڕێزی کردن ناو برد و ڕایگەیاندووە کە ئەو بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکرێت تاکوو ئەم بابەتانەی پێڕابگەێندرێ .

یەکیتی ئەورووپا ، بەریتانیا ، ئەمریکا و کەنەدا دوێنێ دووشەممە سەبارەت بە بابەتی ئازار و ئەشکەنجەی موسڵمانانی ئیغۆر ، گەمارۆگەلێکیان لە دژی چەند بەرپرسی چینی جێبەجێ کرد . 


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە