بێڕێزی کردنی نووسەرێکی فەڕەنسی بە موسڵمانان : "ویستی فەڕەنسییە ڕەسەنەکان، ئەوە نییە موسڵمانەکان تێکەڵیان ببن
پەیامی کورد ... بێڕێزی کردنی نووسەرێکی فەڕەنسی بە موسڵمانان : "ویستی فەڕەنسییە ڕەسەنەکان، ئەوە نییە موسڵمانەکان تێکەڵیان ببن
شەمسەدین حەفیز ووتاربێژی مزگەوتی گەورەی پاریس، ڕۆژی پێنجشەممە ئەو لێدوانە "تووندوتیژانە" و "لەڕادەبەدەر مەترسیدارانەی" نووسەر میشێل وێڵبێک بەرامبەر بە موسڵمانان بۆ گۆڤارێک شەرمەزار کرد، دەڵێت "بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ناوبراو هەنگاوی پێویست دەنێین".
دوێنێ پێنجشەممە سکاڵایەکە تۆمار نەکراوە، باسیل ئادایر پارێزەری مزگەوتی گەورەی پاریس بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستیکردەوە کە "سەرەتای هەفتەی داهاتوو" دەچنە دادگا.
حەفیز لە چاوپێکەوتنێکدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر، گفتوگۆیەکی دوور و درێژی لەگەڵ فەیلەسووف میشێل ئۆنفرای دامەزرێنەری گۆڤاری "فرۆنت پۆپۆلار" هێرشی کردووەتە سەر موسڵمانان.
ڕۆماننووس میشێل هۆێلبێک تێیدا ڕایگەیاندووە کە "ویستی فەرەنسییە ڕەسەنەکان، وەک خۆیان دەڵێن، ئەوە نییە موسڵمانەکان تێکەڵیان ببن، بەڵکوو ئەوەیە کە واز لە "تاڵانکردن و هێرشکردنە سەریان بهێنن" ئەگەرنا چارەسەرێکی دیکە هەیە، ئەویش ڕۆیشتنە".
هەروەها پێشبینی ڕوودانی "باتاکلانی پێچەوانە"ی دژی موسڵمانان کرد، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکەی 13ی تشرینی دووەمی 2015، کە خراپترین هێرشەکانی فەرەنسا بوو و 130 کوژراو و زیاتر لە 350 برینداری لێکەوتەوە، کە شانۆی باتاکلان-ی لە پاریس کردە ئامانج .
لە بەرامبەردا، شەمسەدین حەفیز بە کەناڵی بی ئێف ئێم تیڤی فەرەنسی ووت "دەرکردنی پێکهاتەیەکی گەلی فەرەنسا، بەدەرکردنی تەواوەتی، بابەتێکی زۆر مەترسیدارە"، بەکارهێنانی دووبەرەکی "فەڕەنسی ڕەسەن" دژی "موسڵمان"ی ئیدانە کرد.
ئەو بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە خواستی سکاڵاکردن لەسەر وێڵبێک ئامانجی ئەو نەبووە وەک نووسەرێک "کە بە ئازادی ڕادەربڕین پارێزراوە"، بەڵکوو وەک هاووڵاتییەک کە بۆ گۆڤارێک قسەی کردووە، دەیدەنە دادگا.
هەڵوێستە مشتومڕاوییەکانی میشێل وێڵبێک شتێکی نوێ نین، پێشتریش بە تۆمەتی هاندان بۆ ڕق و کینە دادگایی کرابوو، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ ڕایگەیاند کە "گەمژەترین ئایین، ئایینی ئیسلامە"، بەڵام دواتر تۆمەتەکانی لەسەر هەڵوەشێندرانەوە.
گۆڤاری "فرۆن پۆپۆلار" لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە، دژایەتی نوخبە و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و لیبرالیزمی ئابووری و یەکێتی ئەورووپا دەکات و داوای دیموکراسی ڕاستەوخۆ و خاوەن سەروەری دەکات.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە