بێھرووز بووچانی پێی نایە سەر خاکی ئوسترالیا
پەیامی کورد ... بێھرووز بووچانی پێی نایە سەر خاکی ئوسترالیا
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و پەنابەری کوردستانی بێھرووز بووچانی ھەر ئێستا گەیشتە ئوسترالیا. سێ ساڵ لەمەوبەر وەزیری کۆچ لە ئوسترالیا، پیتەر داتن، ووتبووی بێھرووز ھەرگیز پێ لەسەر خاکی ئوسترالیا دانانێت، ئەمڕۆ ئەو گەیشتە ئۆسترالیا .
بێھرووز بە کتێبێک بەناوی "کورد هاوڕێیەکی نییە جگە لە کوێستانەکان" کە لەڕێگەی کورتەنامەی واتسەپەوە نووسیبووی و دواتر گەورەترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای پێوەرگرت، ناسرا.
ئێستاش بۆ ناساندنی کتێبێکی دیکەی بەناوی "ئازادی تەنیا ئازادی" (Freedom only Freedom) ھاتووەتە ئوسترالیا. ئەو لە ٢٠٢٠ مافی پەنابەری لە نیووزیلاند وەرگرت.
بێھرووز وەک چالاکوانێک و بەرگریکارێک لە مافە نەتەوەییەکانی کوردستانیان ناسراوە، لە تویتەر و سوشیال میدیا زۆر چالاکە. ئەو خەڵکی پارێزگای ئیلامە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
بێهرووز لە ٢٠١٣ خۆی گەیاندە کەنارە ئاوییەکانی ئوسترالیا و داوای پەنابەری کرد بەڵام حکوومەتی ئوسترالیا ئەو و ھاوڕێکانی دەستبەسەر کرد و ناردنی بۆ مانوس ئایلاند، دوورگەیەک لە زەریای ئارام ، ھەر لەوێش کتێبە بەناوبانگەکەی نووسی و مافی پەنابەری لە نیوزیلاند وەرگرت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە