بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، مەراسیمی پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان پێشکەشکرا کە پێکهاتوون لەچەندین کەرەستە و ئامێری سەربازی.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی پێشکەشی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان.
شاندی هاوپەیمانان لەبارەی هاوکارییەکان رایانگەیاند، ئەوە قۆناغی حەوتەمی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانە بۆ پێشمەرگە لەم ساڵدا و بەردەوام دەبن لەدابینکردنی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
دوێنێش لیوا عهبدۆڵڵا کهریم، بەڕێوبەری مەشقی سەربازی پێشمەرگە بە سەنتەری میدیا و زانیاری وهزارهتی پێشمهرگهی راگەیاند، بەهاوکاری هاوپەیمانان دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا بۆ ماوەیەک مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە وەستابوو، لەم کاتەدا مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە دهستیپێکردوەتەوە و بەردەوام بێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە