بەئاگاهاتنەوەی کرمگەلێکی تەمەن ٤٦ هەزار ساڵە لە سیبیریا
پەیامی کورد ... بەئاگاهاتنەوەی کرمگەلێکی تەمەن ٤٦ هەزار ساڵە لە سیبیریا
دوای 5 ساڵ لێکۆڵینەوە، زانایان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو کرمانەی لە سەهۆڵبەندی سیبیریا بەئاگا هاتوون، بوونەوەرێکی دێرینن و گەڕاونەتەوە بۆ ژیان. زانایان پێیان وایە ئەو کرمە بەئاگابووانە سەر بە سەردەمی مامووتەکانن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پرۆفیسۆر تیمۆراس کۆرزچالیا لە گۆڤاری پڵەس ژێنیتیکس دا نووسیویەتی: "ئەم کرمە بچووکە ئێستا دەتوانرێت لە ڕیکۆردەکانی جیهانی گینس تۆماربکرێت". »
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە بڵاوکراوەتەوە، ئەم کرمانە کە 5 ساڵ لەمەوبەر دۆزراونەتەوە، سەر بە جۆرێکی لەناوچووە بەناوی Panagrolaimus kolymaensis.
بە پشت بەستن بە تەمەنی ڕادیۆکاربۆنی ڕووەکەکانی ناو ئەو چاڵە سەهۆڵینەی کە کرمەکانی تێدا دۆزرایەوە، تەمەنی ئەم بوونەوەرانە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٦ هەزار ساڵ لەمەوبەر.
کۆمەڵەیەکی بچووک لە کرمی بەئاگابووەوە کە دوای دابین کردنی ئاو و خۆراک زیندووکرانەوە بۆ ماوەی کەمتر لە مانگێک لە ژیاندا مانەوە، بەڵام زیاتر لە ١٠٠ نەوەی کرمی نوێیان بەرهەمهێنا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە