بەبڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ٤ قەزای نوێ لە هەولێر دیاریکرا

پەیامی کورد  ...   بەبڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ٤ قەزای نوێ لە هەولێر دیاریکرا

بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، ٤ ناوچە " ناحیە " و ژمارەیەک گوندی لە سنووری پارێزگای هەولێر دیاری کران.

ڕاگەێندرا کە بڕیارەکە لە چوارچێوەی گرینگی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دراوە، بە فراوانکردنی ناوچە ئیدارییەکان و درووستکردنی قەزای نوێ لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆوەکان بۆ ئاسانکاری هاووڵاتیان.

بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو ڕۆژەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەردەچێت.

چوار تایبەتمەندی دیاری کراون : 

یەک : دەستنیشانکردنی دەڤەری کۆرێ و پەیوەندی دانی بە قەزای پیرمامەوە.

دوو : دەستنیشانکردنی دەڤەری بەستۆرێ و پەیوەندی دانی بە قەزای پیرمامەوە.

سێ : دەستنیشانکردنی دەڤەری بناری سەفین و پەیوەندی دانی بە قەزای پیرمامەوە.

چوار : ڕاگەیاندنی دەڤەری بێستانە کە ناوەندەکەی دەبێتە گوندی بێستانە و جیاکردنەوەی لە قەزای دەشتی هەولێر.

جگە لەوەش ژمارەیەک قەزا و گوند لە سنوورە ئیدارییە نوێیەکاندا دیاریکراون کە پێشتر لە سنووری قەزا و قەزاکانی دیکەدا بوون:

یەک : مەفرەزەی ناحیەی دارە شەکران لەگەڵ سەرجەم گوندەکانی لە سنووری قەزای خەبات و پەیوەندی دانی بە قەزای پیرمامەوە.

دوو : جیاکردنەوەی گوندەکانی شیوەپیران و ڕسول بچووک لە ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای کۆیە و بەستنەوەیان بە ناحیەی بێستانەوە.

سێ : جیاکردنەوەی گوندەکانی کانیبزرێ، ڕولکێ، هەیتەکوجە، شەقازی، حەسەن موتریب، سۆفی برایم، پونگینە، میرەکانی خدر، چەلەگردەر، ئازیانە، قشقێ، خورکسۆر، دوشیوان و پێلکانە لە ڕووداوی قوشتەپە و بەستنەوەی بە ناوچەی قەزای دەشتی هەولێر.

چوار : جیاکردنەوەی گوندەکانی بێستانیە مێزین، سەرمێزرە، بێستانیە بچووک و ئۆمێرە سۆر لە قەزای دەشتی هەولێر و بەستنەوەیان بە ناحیەی بێستانە سەر بە قەزای دەشتی هەولێر.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە