"بەبێ ڕەوتی سەدر، ئیدارەکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق ئەستەمە"

پەیامی کورد   ...  بەبێ ڕەوتی سەدر، ئیدارەکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق ئەستەمە ""

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، سەدر ڕێگەی خۆی هەڵبژاردووە، هەرچەندە تێڕوانینێکی هەیە بۆ باشترکردنی دۆخی ناوخۆی ووڵات، بەڵام ناتوانێت بە تەنیا ئەو کارە بکات.

حەیدەر عەبادی دەری دەبڕێت: "بەبێ موقتەدا سەدر ئیدارەی پڕۆسەی سیاسی ئەستەمە، بەڵام ئەو هیچ ڕێگەیەکی بۆ لێکتێگەیشتن نەهێشتەوە و ئەندامەکانی کشانەوە، ئێمە پێمان وابوو کارتی فشارە، بەڵام ئەو پێداگری کرد و نەیویست هاوکار بێت لەگەڵ چوارچێوەی ئاشتەوایی". هەر بۆیە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی نەکرد.

شایانی باسە ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2022 پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 253 پەرلەمانتار متمانەی بە کابینەی موحەممەد شیاع سوودانی بەخشی و ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق کشایەوە.

موقتەدا سەدر ئەوەشی خستەڕوو کە دەیەوێت چالاکییەکانی بزووتنەوەکەی جگە لە نوێژی هەینی و لیژنە ڕۆشنبیرییەکان بۆ ماوەی لانیکەم ساڵێک ڕابگرێت بۆ ئەوەی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و باوکی دا بسەلمێنێت.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە