بەتەمەنترین کەسی جیهان لە تەمەنی ١١٩ ساڵی گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد ... بەتەمەنترین کەسی جیهان لە تەمەنی ١١٩ ساڵی گیانی لە دەستدا
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندرووستی ، کار و خوشگوزەرانی ژاپۆن " کانە تاکانا " لە تەمەنی ١١٩ ساڵی گیانی لە دەستدا . بە ووتەی ئەم وەزارەتخانەیە ، تاکانا کە لە ٢ی جانیوەری ساڵی ١٩٠٣ لە دایکبووە و لە ١٩ی ئەیپریل گیانی لە دەستداوە .
ڕیکۆردە جیهانییەکەی گینسلە پەیامێکی تویتەریدا سەبارەت بە مردنی ئەو نووسی : " ئەو لە جانیوەری ساڵی ٢٠١٩ بە ١١٦ ساڵ و ٢٨ ڕۆژ بوو بە ، بەتەمەنترین کەسی زیندووی جیهان . ئەو هەروەها دووهەمین کەسی بەتەمەنی مێژووە کە ناوی تاکوو ئێستا تۆمار کراوە و تەنیا " ژان لۆئیز کالمان " ی فەڕەنسەوەی بە ١٢٢ ساڵ تەمەن پێس ئەو ناوی هێندراوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە