بەحرەین ، ئێران ی بە سپی کردنەوەی پارە تاوانبار کرد
پەیامی کورد ... بەحرەین ، ئێران ی بە سپی کردنەوەی پارە تاوانبار کرد.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی بەحرەین ڕایگەیاند که دادگای گشتی بەحرێن بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی و ۱۲ بانکی دیکەشی بە سپی کردنەوەی پارە، زیاتر لە ۱,۳ میلیار دۆلار تاوانبار کردووە.
عەلی کۆڕی فازێڵ بووعەینەین، سەرۆکی دادی گشتی بەحرەین، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە تاوانەکانی سپی کردنەوەی پارەی هەندێک بەرپرسانی بانکی داهاتوو( آینده) لە بەحرەین و بانکگەلی ئێرانی پەیوەندیدار لە ساڵەکانی ۲۰۰۸ بۆ ۲۰۱۲، جمووجۆڵی نایاسایی چەند بانکێکی تریش ئاشکرا بوو.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە