بەحرەین باندێکی تێرۆریستی سەر بە ئێران دەست بەسەردەکات
پەیامی کورد ... بەحرەین باندێکی تێرۆریستی سەر بە ئێران دەست بەسەردەکات
دادگای باڵای بەحرەین ١٨ کەسی بە تاوانی هاوکاریکردن لە داڕشتنی پیلانی دانانەوەی بۆمب لە شوێنە پڕهاتووچۆەکانی ئەو ووڵاتە دەست بەسەر کرد و حۆکمی بەندکردنیان بە سەر داسەپا.
ئەو دەستبەسەرکراوانە کە ویستوویانە لە ڕێگای دانانەوەی بۆمب لەو ووڵاتە تۆڵەی قاسم سلێمانی، کە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرابوو بکەنەوە لەلایەن دادگای باڵای ووڵاتی “بەحرەین”ەوە بە پێنج ساڵ تاکوو زیندانی هەتاهەتایی حۆکم دراون.
ئەو گرووپە هەروەها بەتاوانی ڕاهێنان بۆ دانانەوەی بۆمب لەلایەن سوپای پاسداران و ڕاگرتنی تەقەمەنی لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینیدا مەحکووم کراون.
دادستانی بەحرەین ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو گرووپە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، بۆ تۆڵەکردنەوەی ناوبراو پێکهاتووە و ناوی گرووپەکەشیان بە ناوی قاسم سلێمانی کردووە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە