بەحرەین گەورەترین کەنیسەی کاتۆلیکی کەنداوی فارس ی کردەوە

پەیامی کورد     ...    بەحرەین گەورەترین کەنیسەی کاتۆلیکی کەنداوی فارس ی کردەوە

بەحرەین ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی لە کردنەوەی گەورەترین کەنیسەی کاتۆلیکی لەم ووڵاتە و لە ناوچەی کەنداوی فارس دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری عەرەبی پۆست ، ئەم کەینسەیە لە ناوچەی العوالی لە باشووری مەنامە درووست کراوە و بە ناوی " خاتوونی عەرەب " کراوە .

بڕیار وایە کەنیسەی خاتوونی عەرەب کە ٢٣٠٠ لە خۆ دەگرێت پێشوازی کەمینەکانی کاتۆلیک لەم ووڵاتە بکات کە خاوەنی زۆرینەی موسڵمانان بێت .

ئاژانسی هەواڵی بەحرەین لەمبارەیەوە ڕاپۆرتی دا : شێخ عەبدۆڵلا بن حەمەد ئالی خەلیفە بە نوێنەرایەتی لە شێخ حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە پاشای بەحرەین لە مەراسمی کردنەوەی ئەم کەنیسەیەدا ئامادەیی هەبێت .

گەورەترین کەنیسەی کاتۆلیکی کە بە دیزاینی ئەندازایاری مۆدێڕن درووست کراوە ، نزیکەی ١،٦ کیلۆمەتر لەگەڵ مزگەوتێکی گەورە لە مەنامە دووری هەیە و نزیکی چاڵە نەوتییەکان لە باشووری بەحرەین ە .

ڤاتیکان وا هەڵیدەسەنگێنێت کە نزیکەی ٨٠ هەزار مەسیحی کاتۆلیک لە بەحرەین بوونیان هەبێت کە زۆرینەیان کرێکارانی ئاسیایی لە هێند و پاکستانن .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە