بەدەستهێنانی چەکێک لەلایەن چین ەوە کە ساڵانێکە ئەمریکا نەیتوانیوە درووستی بکات!
پەیامی کورد ... بەدەستهێنانی چەکێک لەلایەن چین ەوە کە ساڵانێکە ئەمریکا نەیتوانیوە درووستی بکات!
سوپای چین دەڵێت سیستەمێکی تایبەتی ساردکەرەوەیان دیزاین کردووە بۆ ئەوەی چەکی لەیزەر تا کاتێکی نادیار کاربکات.
دەیان ساڵ لەسەر درووستکردنی لەیزەری ووزە بەرزدا تێپەڕیوە، بەڵام ئەم جۆرە لەیزەرانە گەرمییەکی زۆر بەرهەم دەهێنن و زۆرجار دوای ماوەیەکی کورت بێسوود دەبن. سوپای جۆراوجۆر لە سەرانسەری جیهان چەندین جار هەوڵی درووستکردنی چەکی لەیزەریان داوە، بەڵام پڕۆژەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.
هەروەها سوپای ئەمریکا چەندین جار هەوڵی دروستکردنی چەکی لەیزەری داوە، بەڵام ئەو پڕۆژانە زۆرجار شکستیان هێناوە و دواجار ئەمریکا بڕیاری داوە بچێتە سەر درووستکردنی چەکی ئاسایی. وەک سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن، ئەمریکا درکی بەوە کردووە کە چەکی لەیزەر ئەوەندە بەهێز نییە کە بتوانێت لەناوببات.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە