بەرازیل چالاکییەکانی تێلیگرام یان لە هەموو ئەو ووڵاتە قەدەغە کرد

پەیامی کورد   ...  بەرازیل چالاکییەکانی تێلیگرام یان لە هەموو ئەو ووڵاتە قەدەغە کرد

دادگایەک لە بەرازیل لە دوای ئەوەی کە کۆمپانیای تێلێگرام داتاکانی لەبەرچاوگیراوی بەرپرسانی بەرازیلی سەبارەت بە چالاکی پاڵپشتانی بیروباوەڕی نێئۆ نازی لەم کەناڵەدا نەخستووەتە روو ، فەرمانی دا چالاکییەکانی پەیام ڕەسانی تێلێگرام لە سەرتاسەری ئەم ووڵاتەدا ڕابگیرێت .

بەرپرسانی بەرازیلی هێرشگەلی ئەم دواییەی لەم ووڵاتەدا پەیوەندیدار بە گرووپگەلی چالاک لە تێلێگرام دا زانیوە و داوایان لەم کۆمپانیایە کردووە زانیاری گەلی پیویست سەبارەت بە ئەندامانی گرووپەکان و بەڕێوبەرانی بخاتە بەر دەست .

بڵاوکرانەوەی ڕاپۆرتێک لە بەرنامەی " فەنتستێکۆ " تەلەفزیۆنی بەرزایل نیشانی دا کە تێلێگرام بۆ بانگەشەی قسەگەلی قێزەون، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانی دراوی ساختە، پڕوپاگەندەی نازی و فرۆشتنی بڕوانامەی کوتان بەکاردەهێنرێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە