بەربژێری سەرۆکایەتی ئینتەرپۆل بە " ئەشکەنجەدان" تاوانبار کرا
بەربژێری سەرۆکایەتی پۆلیسی نێودەوڵەتی بە ئازار و ئەشکەنجەدانی بەندکراوانی تاوانبار کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری گاردییەن ، دوو پیاوی بەریتانیایی کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەندکرابوون ، بەرپرسانی پلە باڵای پۆلیسی ئەم ووڵاتە و بەربژێری ئێستای سەرۆکایەتی ئینتەرپۆل یان بە ئەشکەنجە دان تاوانبار کردووە . ئەحمەد ناسر رەئیسی کە لە بەرپرسانی پلە باڵای پۆلیس لە ئیمارات بووە بە ئەشکنجەدان و ئازاری بەندکراوان تاوانبار کراوە . پێشتر فەڕەنسا ش داواکاری هەڵوەشاندنەوەی بەربژێری ئەو بۆ سەرۆکایەتی ئینتەرپۆل ببوو . ٣٥ نوێنەری پەرلەمانی فەڕەنسا لە نامەیەکدا بۆ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە داوایان لێکردبوو لەگەڵ بەربژێری رەئیسی بۆ گەیشتن بە سەرۆکایەتی ئینتەرپۆل دژایەتی بکات .
مەتیۆ هێجز مامۆستای زانکۆ و هەروەها " عەلی عیسا ئەحمەد " داوایان لە دەوڵەتی بەریتانیا کردووە لەگەڵ بەربژێر بوونی رەئیسی بۆ سەرۆکایەتی ئینتەرپۆل دژایەتی بکات . هەر دووکیان ڕایانگەیاندووە کە ئەو بە تایبەتی لە ئەشکەنجەدانی ئەوان دا دەستی هەبووە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە