بەربژێری سەرۆکایەتی ڕێکخراوی " CIA " بە فەرمی لە لایەن بایدن ەوە دیاری کرا
پەیامی کورد ... بەربژێری سەرۆکایەتی ڕێکخراوی " CIA " بە فەرمی لە لایەن بایدن ەوە دیاری کرا .
کۆشکی سپی ڕایگەیاند جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ویلیام برەنز ی بە شێوەی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا " CIA " بەربژێر کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئێستا مەجلیسی سێنا ی ئەمریکا دەبێ کاندیدبوون و بەربژێرییەکەی ویلیام برەنز هەڵبسەنگێنێت .
برەنز لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکوو ساڵی ٢٠٠٨ وەکوو باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ چالاکی هەبووە . ئەو لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتووەتە پلەی جێگری وەزیری دەرەوە . برەنز لە دوای ٣٣ ساڵ چالاکی دیپلۆماتیکی لە ساڵی ٢٠١٤ دا لە خزمەتکردن لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتەدا خانەنشین بوو . ئەو لە ئێستادا سەرۆکی بۆنیادی کارێنگی لە سەر شانە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە