بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار دینار
پەیامی کورد ... بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ ٣٠٠ هەزار دینار
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌واڵی به‌شێك له‌میدیاكانی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هیچ جۆرێك ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر نابێت به ٣٠٠ هه‌زار دیناری عێراقی.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا وه‌زاره‌تی دارایی ره‌تیكرده‌وه، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندبێت، به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر ٣٠٠ هه‌زار دیناری عێراقی دیناری عێراقی به‌رزببێته‌وه و راشیگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره لێدوان و هه‌واڵه ناڕاستانه، نابه‌رپرسانه و بێ بنه‌مان و به ئامانجی درووستكردنی ناسه‌قامگیری باری ئابووری و سه‌رلێشێواندنی ڕای گشتیین.
وه‌زاره‌تی دارایی داواشیكردوه، میدیاكان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری درووست، پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستن و له ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ماڵپه‌ڕ و په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ببه‌ستن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌شێك له‌میدیاكان لێدوانێكیان له‌سه‌ر زاری عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی بڵاوكردبوه‌وه كه ناوبراو رایگه‌یاندوه، به‌های ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی بۆ زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە