بەرزبوونەوەی خۆکوژی لە ژاپۆن بە هۆی پاشهاتگەلی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پەیامی کورد   ...  بەرزبوونەوەی خۆکوژی لە ژاپۆن بە هۆی پاشهاتگەلی ڤایرۆسی کۆرۆنا

زانکۆی تۆکیۆ لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی جگە لە هۆشداریدان بەرامبەر بەرزبوونەوەی ئاست و ڕێژەی خوکوژی لە ووڵاتی ژاپۆن ، ڕایگەیاند : کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم پێشهات و ڕووداوە لە سالانی دوایی دا بەرزبوونەوەی تووشبوان بە کۆرۆنا و کێشەگەلی پەیوەندیدار بەوەوە بووە .

لێکۆڵەرانی زانکۆی تۆکیۆ تێگەیشتوون ژنان بە تایبەتی لە تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان زۆرترین گرووپی کاریگەر لە کێشەگەلی پەیوەندیدار بە کۆرۆناوەن .

ئەم زانکۆیە وا هەڵیدەسەنگێنێت نزیکەی ٨ هەزار حاڵەتی خۆکوژی بە هۆی کێشەگەلی ڕۆحی و ڕەوانی بە بۆنەی کۆرۆناوە بووە .

 


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە