بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پشوو لە ژاپۆن

پەیامی کورد   ...  بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پشوو لە ژاپۆن

حاڵەتەکانی تووشبونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ژاپۆن هاوکات لەگەڵ هاتنی پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و موسافرەتی کەسەکان بۆ شارەکانی خۆیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە حاڵی بەرز بوونەوەیە .

پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی کەسانی تووسبوو بە کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی جانیوەرییەوە بۆ بەرتزرین ئاستی خۆی بگات .

لە حاڵێکدا کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونی ڕاپۆرت کراو لە ڕۆژی چوارەمی دیسەمبەر بەرامبەر بە ٨٩ هەزار و ٦٢٢ کەس بووە بەڵام ئەم ژمارەیە دوو هەفتە دواتری بۆ ١٣٦ هەزار و ٤٠٧ کەس بەرز بووەوە و ڕۆژی ڕابردووش ڕیکۆردی ١٤٩ هەزار و ٦٦٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای لە ژاپۆن ڕاپۆرت کراوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە