بەرزی پلەکانی گەرما دەگاتە سەرووی ٤٠`
پەیامی کورد ... بەرزی پلەکانی گەرما دەگاتە سەرووی ٤٠`
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه كاریگه‌ری بارسته ھه‌وای سارد لاواز ئه‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیانیش ده‌گه‌نه سه‌رووی ٤٠ پله‌ی سیلیزی.
ئاراس جه‌بار له ڕاگهێندراوێكدا رایگه‌یاندوه، "سبه‌ی شه‌ممه ئاسمانی ھه‌رێم ساماڵ و ڕوون ئه‌بێت وه له ئه‌نجامی لاوازبوونی كاریگه‌ری ئه‌و بارسته سارده‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه‌ته‌وه، پله‌كانی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی ٣-٤ پله‌ی سیلیزی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ٢٩ پله و نزمترین ١٢ پله ده‌بێت
ئاماژه‌ی به پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه جیاجیاكان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ١٩ پله و نزمترین `١ پله، ھه‌ولێر ٣١ به ١٦ پله ، دھۆك ٣٠ به ١٥ پله ، ھه‌ڵه‌بجه ٣١ به ١٤ پله ، كه‌ركووك ٣٣ به ١٩ پله، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان ٣٦ به ٢٠ پله، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین ٢٩ به ١٤ پله، له سنووری ئیداره‌ی سۆران ٢٨ به ١٢ پله ده‌بێت.
خێرای ئاڕاسته بای باكووری رۆژھه‌ڵات به‌خێرای ١٥ تا ٣٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، خێرای ئاڕاسته بای باكووری رۆژھه‌ڵات له‌ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و ناوچه شاخاوییه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای ھه‌ولێر تا كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ به‌چالاكی ئه‌مێنێته‌وه به‌خێرای ١٥ تا ٣٥ كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، دواتر كاریگه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه و له‌شه‌ودا به‌كه‌می چالاك ده‌بێته‌وه.
ئاراس جه‌بار سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه باسی لهوهكردوه، "كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی گه‌رم له باكووری ئه‌فریقاوه ڕووده‌كاته‌وه ناوچه‌كه و به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌كانی سنووری گه‌رمیان به‌رزده‌بنه‌وه بۆ سنووری ٣٠ پله‌ی سیلیزی و له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكاندا له‌نێوان ٣٣ تا ٣٧ پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە