" بەرلین " پێگەیەک بۆ گفتۆگۆ وە دیپلۆماتیکی یەکان دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین
پەیامی کورد ... " بەرلین " پێگەیەک بۆ گفتۆگۆ وە دیپلۆماتیکی یەکان دەربارەی ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین .
لە دوای جمووجووڵە سیاسییەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمریکا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا بەرلین لە ئێستادا بووەتە پێگەی گفتۆگۆو وە دیپلۆماتییەکان دەربارەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین ، شەوی پێنجشەممە ١٠ ی مانگ هاوکات لەگەڵ چاوپیکەوتنی ڕابەرانی هەر سێ ووڵات لە حەوزەی باڵتیک لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتس ، گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ، ڕاوێژکارانی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سەرۆکانی ووڵاتانی ئۆکراین ، ڕووسیا ، فەڕەنسا و گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ش لە بەرلین ووتوویژ لە چوارچێوەی " گرووپی چوارلایەنەی نۆرماندی " جارێکی دیکە دەستیان پیکردەوە .
ئۆلاف شۆڵتس ، گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ئەمڕۆ لە ئیدارەی بەرپرسیاریەتی ڕاوێژاکری بەرلین لەگەڵ سەرۆککۆماری لیتوانی و سەرۆکوەزیرانی ستۆنی و لێتۆنیا ووتووێژ و بیروڕایان گۆڕییەوە دەربارەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین . ڕابەرانی هەر سێ ووڵاتی بچووکی حەوزەی دەریای باڵتیک لە ئاستانەی ئەم چاوپێکەوتنەدا ڕایانگەیاند کە داواکاری خاوەندارییەتییەکی بەهێزتری ئاڵمانیا لە بەرامبەر ڕووسیا ن .
لە دیدار و چاوپێکەوتنی ڕابەرانی چوار ووڵاتی ئاماژەپێکرا ، جگە لە بابەتگەلی دیکە ، دەربارەی هەناردەکردنی تۆپە باقی ماوەکان لە ئاڵمانیا ی دیمۆکراتیک ەوە بۆ ئۆکراین جەخت کرایەوە .
تۆپ گەلی ئاڵمانیا دیمۆکراتیک لە دوای یەکگرتنی هەر دوو ئالمان لە ووڵاتانی حەوزەی باڵتیک ماونەتەوە . مەودای کاریگەری ئەم تۆپانە دەگاتە ١٥ کیلۆمەتر و ئۆکراین دەتوانێ لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ بەرگری کردن لە سنوورەکانی خۆی کەڵک یان لێوەربگرێت . بەڵام ڕاگواستنی ئەم تۆپانە لە وولاتانی باڵتیک ەوە بۆ ئۆکراین پیویستی بە ڕەزامەندی ئاڵمانیا هەیە ، لە حاڵێکدا کە ئاڵمانیا تاکوو ئێستا لە پڕچەکردنی نیزامی و سەربازی ئۆکراین خۆی بە دوور گرتووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە