بەرنامە و پیلانی " ڕاوەستاندنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران " لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا
پەیامی کورد ... بەرنامە و پیلانی " ڕاوەستاندنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران " لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا .
گریگووری میکس نوێنەری دیمۆکراتەکان و سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوینەرانی ئەمریکا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند پیلانێکی بۆ ڕاگرتنی فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوانی ئێران لەم کۆمیتەیەدا پەسەند کراوە . ئەم پیلانە لە لایەن دوو حێزبی دیمۆکرات و کۆماریخوازەکانی ئەمریکا وە نووسرا و ئامادەکراوەو ئامانجی ئەو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەگەلی زیادبوونی هەژماری فڕۆکەگەلی شەڕکەری بێفڕۆکەوانی شەڕی درووستکراوی کۆماری ئیسلامی ئیڕان ە .
میکس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک نووسی لە مانگەکانی دوایی دا کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپگەلی تێرۆریستی سەر بە ئێران هێرشگەلی فڕۆکە بیفڕۆکەوانەکانی خۆیانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی هیرش کردن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ، کەشتی گەلی تیجاری و ووڵاتانی هاوبەش و کەسانی دیکە زیاد کردووە .
هەروەها ئەم بەیاننامەیە جەخت دەکاتەوە کە کۆنگرەی ئەمریکا ئەم جۆرە چالاکییانە قەبووڵ ناکات و دەوڵەتی بایدن بە شێوەی چالاکانە پێداچوونەوە بەم کارە دەکەن .
سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هەروەها ووتی : بە پێی ئەم پیلانە ،، گەمارۆگەلی چەک و تەقەمەنی لە دژی ئێران ، بریتین لە فڕۆکەگەلی بیفڕۆکەوان . هەروەها ئەم پیلانە ئیزن بە ئەمریکا دەدات تاکوو وولامێکی باش بە هەڕەشەکانی ئێران و گرووپگەلی ژێر پاڵپشتی ئەو بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری خۆی لە دژی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە درووستی دەکات بداتەوە .
گرێگووری میکس جەختی کردەوە ئەم جۆرە لایحەیە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕوون و ئاشکرا دەکاتەوە کە بە قازانجی هەمووانە کە بۆ پێشگرتن لە دەستەبەر کردن و بەرهەم هێنانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە لایەن ئێران ەوە هەوڵ بدەن .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە