بەرهەمی دوو نووسەری کرماشانی بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەکرێتەوە

پەیامی کورد      ...   بەرهەمی دوو نووسەری کرماشانی بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەکرێتەوە
 
ناوەندی پێن ی ئەڵمانی بەرهەمی دوو نووسەری کوردی پەنابەری ووڵاتەکە چاپ و بڵاو دەکاتەوە. لە سەرەتای ئەم مانگە رێکخراوی پێن ی ئەڵمانی بەرهەمی دوو نووسەری کوردی کرماشانی بە ناوی ژیار جەهانفەرد و ئانیسا جەعفەری ‌مێهری چاپ کردووە.

ئە و دوو  بەرهەمەی ناوەندەکە چاپی کردووە بە ناوەکانی (شەوی بێ‌ کۆتایی کەهروبایی، دەنگەلێک لە تاراوگەوە) لەگەڵ بەرهەمی (سەرە لاسەنگەکان)ە.

ژیار جەهانفەرد، ئەندامی ناوەندی پێن ی کورد و پێن ی ئاڵمانیایە، ئەم نووسەرە چەندین جار لە ئێران و لە تورکیا لە سەر پرسی کورد دەستگیر کراوە.

ئانیسا جەعفەری ‌مێهر، خاوەنی یەکێک لەو بەرهەمانەیە و خەڵکی شابادی کرماشانە و زمانناسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەواو کردووە، دوو ساڵ پێش ئێستا لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراو و ساڵی رابردووش جارێکی دیکە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری کرماشان دەستبەسەر کرا.


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە