بەرهەم ساڵح بۆ یەکەمین جار ڕای خۆی دەربارەی کێشەکانی ناو یەکیتی و بنەماڵەی تاڵەبانی و جەنگی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح بۆ یەکەمین جار ڕای خۆی دەربارەی کێشەکانی ناو یەکیتی و بنەماڵەی تاڵەبانی و جەنگی ڕادەگەێنێت
بەرهەم ساڵح ، ئەمڕۆ یەكشەممە، بۆ یەكەمین جار دەربارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكیتی ڕای خۆی ڕادەگەێنێت و ووتی : كێشە ناوخۆییەكانی یەكیتی كێشەی ناوخۆیی حزبێك و كێشەی نێو یەك خێزانن و ئەنجامی كەڵەكەبوونی گرفتە راستەقینەكانن. ووتیشی: بەوپەڕی تواناوە كاردەكەم بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە.
بەرهەم ساڵح، رایگەیاند: "كێشەكانی ناو یەكێتی كێشەی ناوخۆیی حزبێك و كێشەی نێو یەك خێزانن، كە جێی داخ و جێی نیگەرانین. گرینگترین شت ئەوەیە چارەسەرێكی دوور لە تووندوتیژی هەبێت بۆ ئەو كێشانە."
ووتیشی"من بەشەخسی خۆم لەگەڵ كەسانی دیكەش، دەستوەردانمان كردوە بۆ ریگریكردن لە هەر گرژییەك."
جەختیشی كردەوە كە "كێشەكان دەرئەنجامی كەڵەكەبوونی چەند گرفتێكی دیكەی راستەقینەن."
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو"ئەو جۆرە كێشانە بۆ یەكێتی و سلێمانی شتی نوێ نین...لە كۆتاییدا دەبێت چارەسەری دوور لە تووندوتیژی بۆ بدۆزرێتەوە بۆیان."
ئەوەشی خستەڕوو"ئەركی من ئەوەیە كە بەوپەڕی دڵ فراوانی و بەوپەڕی تواناوە كاربكەم بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە."
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە