بەرهەم ساڵح پەیامگەلێک بڵاو دەکاتەوە " ویژدانم ئاسوودەیە " ئینجا لە چی ئاسوودەیە ؟؟؟ چیت بۆ ئەم گەلە داماوە کرد لە بەعس یایەتی زیاتر "
پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح پەیامگەلێک بڵاو دەکاتەوە " ویژدانم ئاسوودەیە " ئینجا لە چی ئاسوودەیە ؟؟؟ چیت بۆ ئەم گەلە داماوە کرد لە بەعس یایەتی زیاتر " "
به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌یامێكدا به‌فه‌رمى كاندیدبوونى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕاگه‌یاند ، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "پێویسته سه‌رۆككۆمار ڕه‌مزی یه‌كڕیزی و شکۆمەندی ووڵات و پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت، سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت، سه‌رۆكێكی ڕاسته‌قینه بێت نەک ژێردەست بێ"، ده‌شڵێت:"ویژدانم ئاسوده‌یه كه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر شانم بون، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گەلەکەمم له‌به‌رچاو گرتوه، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی هه‌موو ھاونیشتیما‌نیان به عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحی و سائیبی و شه‌به‌ك و ئەزدییه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی ده‌كه‌ن".
"نیشتمان بەناو دوانەی دەرفەت‌و دژواریدا تێده‌په‌ڕێت"
له‌په‌یامێكدا به‌رهه‌م ڕایگه‌یاند، "له‌م ساته وه‌خته هه‌ستیاره مێژوییه‌دا کە نیشتمانه‌كه‌مان بەناو دوانەی دەرفەت‌و دژواریدا تێده‌په‌ڕێت، كاندیدبوونی خۆمتان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێ ڕاده‌گه‌ینم، بەڕوونیش لەوە تێدەگەم كه لەئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌ركه، شه‌ره‌فێكی مه‌زن‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه".
.به‌رهه‌م ساڵح : ویژدانم ئاسووده‌یه
ئەو جه‌ختده‌كاته‌وه، "ویژدانم ئاسووده‌یه كه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ساڵانی ڕابردوودا له‌سه‌ر شانم بوون، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گەلەکەمم له‌به‌رچاو گرتوه، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی هه‌موو ھاونیشتیما‌نیان به‌عه‌ره‌ب‌و كورد‌و توركمان‌و مه‌سیحی‌و سائیبی‌و شه‌به‌ك‌و ئێزدییه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی ده‌كه‌ن".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ھەردەم ئامانجمان هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری بوه بۆ هه‌موو ڕۆڵەکانی گەل، لەسۆنگەی وڵاتێکی به‌هێزی خاوه‌ن توانا، وڵاتێک؛ كه ڕێز له‌ھاونیشتیمانییە‌كانی بگرێت‌و بتوانێت به‌رجه‌سته‌ی پێگه و ڕۆڵه مێژوییه شیاوه‌كه‌ی جارانی له‌جیهان‌و ناوچه‌كه‌دا بكاتەوە، به‌دڵنیایشه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز لێی لاناده‌ین".
په‌یامێك بۆ په‌رله‌مانتاران
له‌په‌یامێكیش دا بۆ په‌رله‌مانتارانى خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، بەرهەم ساڵح ووتى:"ئێوە ھەڵبژاردەی گەلن لەپڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پێش وه‌ختەدا، ئه‌م ئه‌ركه‌شمان وه‌ك ووڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی شه‌قام و گه‌نج و لاوه‌كانمان ئه‌نجامدا كه هه‌ستیان به‌بونی سته‌مكاریی‌و پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی ده‌كرد له‌بونیادنانی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست كه له‌ئیراده‌ی گەلەوه سه‌رچاوه بگرێت‌و هیچ کۆتوبەند و ڕاسپارده‌و ده‌ستتێوه‌ردانێكی ئه‌م‌و ئه‌وی تێدانه‌بێت‌و گه‌ل خۆی سه‌روه‌ره‌و خۆی بێت".
له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه بەرهەم ساڵح چى دەڵێت ؟
وه‌كوو .به‌رهه‌م ساڵح دەڵێ :"لێرەدا بێگومان گه‌نده‌ڵیش بەڵایە‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیداره، كه پێویسته یه‌كده‌ست‌و یه‌ك ده‌نگ به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، ئه‌م ئافاته مه‌ترسیداره، به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، هه‌ر به‌و سامان‌و پاره‌ی به‌تاڵان بردوویه‌تی، ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گەلەکە‌مان بشكێنێت‌و لاوازی بكات، بۆیه ده‌بێت بێ دودڵی به‌ویستێكی پۆلاینه‌وه ڕوبه‌ڕوی ببینه‌وه، جه‌نگ لەدژی گەندەڵی، جه‌نگێكی نیشتمانییه‌و بێ سه‌ركه‌وتن یش تیایدا دۆخی وڵات پێشکەوتن‌و پەرەسەندن بەخۆیەوە نابینێت، پێویسته له‌و شەڕەدا سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی وشك‌و بنەبڕ بكه‌ین‌و پاره به‌تاڵان براوه‌كانیش بگێڕینه‌وه".
"به‌پاڵپشتى ئه‌م په‌رله‌مانه په‌سه‌ندى ده‌كه‌ین"
.به‌رهه‌م ساڵح دەڵێ :"له‌و پێناوه‌شدا پڕۆژه‌یاسای "گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵان براوه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و داهاته‌كانی"مان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردوه كه ڕێوشوێنی هه‌نوكه‌یی‌و كرداری توندوتۆڵی له‌خۆگرتوه، له‌ئاینده‌شدا ڕێوشوێنی دیكه‌ی به‌دوادادێن، كه له‌توانایاندایه پاره به‌تاڵان براوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بگێڕنه‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌پاڵپشتی ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڕێزه‌ش ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند ده‌كه‌ین‌و میكانیزمه‌كانی ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ".
به‌رهه‌م ساڵح : ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكێكى ڕاسته‌قینه بێت
هێماى به‌وه‌شكرد، "پێویسته سه‌رۆك كۆمار ڕه‌مزی یه‌كڕیزی و شکۆمەندی ووڵات و پارێزه‌ری ده‌ستوربێت، سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت، سه‌رۆكێكی ڕاسته‌قینه‌بێت نەک ژێردەست بێ، ئەم نیشتیمانە کە خاکی ڕافیدەین‌و جیاکانی کوردستان‌و شارستانیەتی ئورو سۆمەر بابل‌و ئاشورە.. خاکی پێغەمبەران‌و چاکەخوازان‌و مەرجەعیەتە بەڕێزەکانە شایەنی سەرۆکێکی شایستەیە".
سه‌باره‌ت به‌خۆى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق ووتى:"ده‌مناسن‌و ناسیوتانم‌و ئاشنای كار‌و چالاكییه‌كانمن، به‌هه‌موو هێزو توانای خۆمه‌وه‌و به‌پشتیوانی دڵسۆز‌و خه‌مخۆرانی وڵات، له‌سۆنگەی دیدێکی نیشتمانییه‌وە ئه‌ركه‌كانی خۆم ئه‌نجامداوه، وێڕای ئاسته‌نگ‌و به‌ربه‌سته جۆراوجۆره‌كان، لەسایەی ھیچ بارودۆخێکدا ڕێگه‌م نه‌داوه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكه‌وێته خزمه‌ت ئه‌جێندایه‌كی نانیشتمانی، له‌ئان‌و ساته هه‌ره سه‌خت‌و دژواره‌كاندا، هه‌وڵمداوه ووڵاته‌كه‌مان له‌گێژاوی ململانێی خوێناوی ناوخۆیی ده‌ربازبكه‌م، دوای ساڵانێكی دورو درێژی حوكمڕانی له‌م وڵاته‌دا، ھەستم به‌وه‌كردوه كه كاتی ئه‌وه‌هاتوه ئەم گەلە خاوه‌ن حوكمڕانییه‌كی باشبێت‌و له‌ئاشتی‌و ئارامیدا بژیت، حوكمڕانییه‌ك كه پایه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌سه‌ر بڕیارێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ بنیات بنرێت".
"من له‌چیاكانى كوردستانه‌وه هاتووم"
به‌رهه‌م ساڵح دەڵێ :"من لەچیاكانی كوردستان‌و لەسەماوەو کەربەلاو سەڵاحەدین‌و بابل‌و واست‌و عمارەو ھەڵەبجەوە ھاتوم، ده‌مه‌وێت دوباره شه‌ره‌فی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه له‌ئه‌ستۆ بگرم، ھەروەک چۆن له‌خولی ڕابردوو به‌بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێبڕاو ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارم گرته‌ده‌ست، باوه‌ڕی ته‌واویشم به‌وه هه‌یه كه عێراقێكی یه‌كگرتوی ده‌ستوری، تاكه ڕێگای بنیاتنانی وڵاته‌كه‌مانه، به‌غدای پایته‌ختیش هه‌موومان كۆده‌كاته‌وه، هه‌ر لەبەغداشەوە ده‌توانین سه‌رجه‌م كێشه‌وگرفته‌كانمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، چونكه لەڕاستیدا به‌هێزی به‌غدای پایته‌خت، به‌هێزی به‌سڕه‌و ئه‌نبارو مووسڵ‌و كوردستانیشە".
د.به‌رهه‌م: سه‌ركه‌وتوبوین
له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا بەرهەم ساڵح ی کۆیلەکراو و دۆڕاو و داماو ئه‌وه‌شى ئاماژه پێكرد، "ئێمه سه‌ركه‌وتوبوین له‌تێپه‌ڕاندنی زۆرێك له‌گرێ كوێره‌و ئاستەنگەكانی به‌رده‌ممان، عێراقمان له ووڵاتی مه‌ڵبه‌ندی كێشه‌و ململانێ یەكانەوە كرده خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌ش به‌رده‌وامده‌بین، هه‌روه‌ك به‌ڵێنمداوه‌و خۆشتان ده‌مناسن، له‌گه‌ڵ خۆم‌و گەلەکەم ڕاستگۆ ده‌بم، به‌هه‌موو هێزو تواناشمەوە كار بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی سه‌قامگیری خاوه‌ن توانا‌و دادپه‌وه‌ر ده‌كه‌م".
له‌كۆتاییشدا ووتى:"سه‌ری ڕێز‌و نەوازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ووڵات داده‌نه‌وێنم كه له‌پێناو ئازادی‌و دیموكراسی‌و شكۆداری‌و به‌رگریكردن له‌نیشتمان، گیانی خۆیان به‌خشی، په‌روه‌ردگاری مه‌زن عێراق‌و گەلەکە‌مان له‌هه‌موو به‌ڵاو ناخۆشییه‌ك بپارێزێت".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە