بەرهەم ساڵح کە هەست بە دۆڕانی گەورە دەکات پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح کە هەست بە دۆڕانی گەورە دەکات پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە
بەرهەم ساڵح پەیامێکى بڵاوکردەوەو هۆشداری دەدات، ڕاشیدەگەێنێت، "ئەم دۆخەی ئێستای عێراق قبووڵکراو نییەو عێراق پێویستی بە ئەمنییەت و دەستوور هەیە بیپارێزێت نەک سەرکوتکاری".
بەرهەم ساڵح لەمیانەی پێشکەشکردنی ووتەیەکدا لە مەراسیمی شەهیدی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "پێویستمان بەپێداچوونەوەی جیددی لەدۆخی سیاسی عێراق و بونیادنانی پەیماننامەیەکی نوێی سیاسی هەیە".
ساڵح عێراق داواشیکرد، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خێرا بکرێن.
ساڵح داواشیکرد، پەنا بۆ بژاردەی دیموکراتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ببرێت، هاوکات حکوومەتێک پێک بهێندرێت کە خواست و داواکاری هاووڵاتیان بەدیبهێنێت.
بەرهەم هۆشداریشی دا و ڕایگەیاند، "ئەم دۆخەی ئێستای عێراق قبووڵکراو نییە، چوونکە عێراق پێویستی بەئەمن و دەستوور هەیە بیپارێزێت نەک سەرکوتکاری".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە