بەرهەم هێنەری واکسەنی سپۆتنیک لە ماڵەکەی خنکا

پەیامی کورد   ...  بەرهەم هێنەری واکسەنی سپۆتنیک لە ماڵەکەی خنکا

پۆلیسی ڕووسیا ڕایگەیاند ، لاشەی بەرهەم هێنەری واکسەنی سپۆتنیک ٧ لە ماڵەکەی لە مۆسکۆ دۆزراوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند لاشەی ئاندرێ پۆتیکۆف ، بەرهەم هێنەری واکسەنی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای سپۆتنیک لە حاڵێکدا دۆزرایەوە کە بە کەمەربەندیک " قایش " خنکێندرابوو .

بە ووتەی پۆلیس پۆتیکۆف ڕۆژی پێنجشەممە لە دوای تێکهەڵچوونی لەگەڵ کەسێکی ٢٩ ساڵان کە ویستوویەتی بە دزی بچێتە ناو باڵەخانەکەی بە کەمەربەند خنکێندراوە .

ئەم میدیایانە جەختیان کردەوە بەرپرسانی ئەمنییەتی تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی بکوژ یا هۆکار و یا خود پاڵنەرەکان یان ڕانەگەیاند

جێگای ئاماژەدانە پۆتیکۆف یەکێک لە ١٨ زانا هەژمار دەکرێت کە کاریان لە بەرهەم هێنانی واکسەنی سپۆتنیکی لە کاتی ئەوپەڕی بەرزبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ئەستۆ بوو .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە