بەرپرسانی ئاڵمانیا سەبارەت بە دەرکەوتنی جۆرگەلی نوێی کۆرۆنا هۆشداری مەترسیدار دەدەن

پەیامی کورد      ...    بەرپرسانی ئاڵمانیا سەبارەت بە دەرکەوتنی جۆرگەلی نوێی کۆرۆنا هۆشداری مەترسیدار دەدەن  .

ئاڵمانیا ڕایدەگەینێت کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت .

جێگری ئەنگێللا مێرکڵ گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ووتی : کە دەوڵەت دەبێ بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی مامناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەفتەکانی داهاتوودا هەوڵ بدات ، ئەگەر وا نەبێت مەترسی دەرکەوتنی جۆرگەلی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا بەدی دەکرێتە کە لە بەرامبەر واکسەنی کۆرۆنادا بەرگری بەهیزیان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک هلگ براون  فەرمانبەری پلە باڵای نووسینگەی گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەییەکی ئاڵمانی ووتی : خەریکی تێپەڕبوون لە مەترسیدارترین قۆناغی گشتیری داین . هەفتەکانی داهاتوو بەدیار دەەکەوێت کە ئایا دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین یا خود نا .

ئەم بەرپرسە ئاڵمانییە هەروەها ووتی : ئەگەر ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بە خێراییەکی زیاتر زیاد ببێت ، مەترسی بەرگری کردنی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا لە بەرامبەر واکسەنەکەدا زیاتر دەبێت .

ژمارەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنا ل ئاڵمانیا لە هەفتەکانی ڕابردوودا بە هۆی کەمکردنەوەی قەدەغەکان و لە دوای بڵاوبوونەوەی جۆرگەلی نوێ لە کۆرۆنا کە خیراییەکی زیاتری لە گواستنەوە تێدا بەدی دەکرێت زیادی کردووە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە