بەرپرسانی ئیسرائیل : هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێویستە
پەیامی کورد ... بەرپرسانی ئیسرائیل : هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێویستە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی وای نێت، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕێککەوتنێکی قبووڵکراو تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پابەند بێت بەو مەرجە توندانەی کە بە ئاشکرا باسی کردووە.
کاربەدەستانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە ئامادەیی ئەو ڕێژیمە بۆ هەموو سیناریۆیەکان، هۆشدارییان دا کە ئیسرائیل لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
بە ووتەی ئەوان، هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەک هەر مومکینە، بەڵکوو بە بۆچوونی بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئەو ووڵاتە پێویستە.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە