بەرپرسانی ئەمریكا: هێزەكانی ڕووسیا زۆرییان نەماوە بگەنە پایتەختی ئۆكرانیا

پەیامی کورد    ...   بەرپرسانی ئەمریكا: هێزەكانی ڕووسیا زۆرییان نەماوە بگەنە پایتەختی ئۆكرانیا 


بەرپرسانی ئەمریكی دەڵێن، هێزەكانی ڕووسیا كە لە دوێنێ‌ پێنجشەممەوە لە دژی ئۆكراین هێرشەكانیان دەستپێكردووە، زۆرییان نەماوە بگەنە پایتەختی وڵاتەكە.

ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسانی ئەمریكی ڕایانگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا تەنیا ٣٠ كیلۆمەترییان ماوە بگەنە كێیڤ ی پایتەختی ئۆكراین، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هێزەكانی ئۆكراین “وێڕای كەمی ژمارەیان”، وەك سەرۆكی ووڵاتەكە دەڵێت”بەردەوامن لە بەرگری کردن”.

بەپێی دوایین زانیاریی، ڕووسیا نزیكە لە گەیشتن بە پایتەختی ئۆكراین و وەزیری دەرەوەی ووڵاتەكەش پێیوایە، ڕووسەكان دەستیان بە هێرشی مووشەكی ترسناك كردووە بۆسەر كیێڤ.

بەپێی تۆڕی هەواڵ “سی ئێن ئێن”، ڕووسیا بەرەوپێش چونێكی زۆری لە خاكی ئۆكرانیادا كردووە و تەنها ٣٠ كیلۆمەتری ماوە بچێتە نێو كیێڤی پایتەختەوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە