بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لە پشتگیری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن

پەیامی کورد      ...   بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لە پشتگیری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن

شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (MSD) لەگەڵ گەورە سێناتۆرەکانی ئەمریکا لە واشینتۆن کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی سووریا، شەڕی دژی تیرۆر و سەقامگیری سووریا.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (MSD)، شاندێکی ئەنجوومەنەکە لەگەڵ کریستۆفەر ڤان هۆلین، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لویس فرانکێل، سەرۆکی لیژنەی یەکلاکردنەوەی بوودجە و ئادەم سمیپ، ئەندامی ئەنجوومەنەکە کۆبوەوتەوە.
شاندی مەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوبەری بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری مەسەدە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باسی قەیرانی سووریا و گرینگی ڕۆڵی ئەمریکای کرد لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە پێی بڕیاری نێودەوڵەتی و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 2254.

بەپێی ڕاگەێندراوەکەی مەسەدە، بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە پشتگیری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شەڕی دژی تیرۆر دەکەن هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی ووڵاتەکەیان لە سووریا دەمێننەوە هەروەها ڕایانگەیاندوە، کە بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان لەگەڵ هەسەدە تا ئەو کاتەی چارەسەرییەکی سیاسی بەردەوامیان لە سووریا دۆزیوەتەوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە