بەرپرسى خاڵی سنووری گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکە بە دەستی هێزەکانی میت و ئەرتەشی تورکیا تێرۆر دەکرێت
پەیامی کورد ... بەرپرسى خاڵی سنووری گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکە بە دەستی هێزەکانی میت و ئەرتەشی تورکیا تێرۆر دەکرێت .
ئاژانسى فەرمى حکوومەتى تورکیا هەواڵی کوشتنى بەرپرسى گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکەى بڵاو دەکاتەوە کە حەفتەیەک پێشتر پەکەکە خۆى مردنەکەى ئاشکرا کردبوو
ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند لە ٢ی شۆبات و لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش دا لەگەڵ دەزگای زانیاری و هەواڵگری تورکیا " میت " و ئەرتەشی تورکیا بەرپرسی بەرپرسى گومرکی ئێران ـ عێراق ی پەکەکە بە ناوی " ڕێناس ئایدن " گیانی لە دەستداوە .
بە گویرەی ڕاگەیاندنی ئاژانسی ئانادۆڵۆ عۆمەر ئایدن لە ساڵەکانی ١٩٩٩ دەچێتە ڕیزی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ەوە و بەرپرسی گومرکی پەکەکە لە سەر سنوورەکانی ئێران و عێراق بووە .
هەر چەندە حکوومەتی تورکیا شەهید کردن و تێرۆرکردنی گەریلای پەکەکە عۆمەر ئایدن ی ئەمڕۆ ئاشکرا کردبێت یش بەڵام پەکەکە حەفتەی ڕابردوو هەواڵی شەهید بوونی و تێرۆر کردنی ئەم ئەندامەی خۆی ڕاگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە